هه‌رچه‌نده هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانیان به‌ڕێ‌کرد و سه‌رۆکی هه‌رێمیش مه‌سـعود بارزانی واژووی له‌سه‌ر کرد، که‌چی هێشـتا ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قام له شـاره‌کانی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه.
له سـلێمانی نزیکه‌ی 300 که‌س له به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌ماندا کۆبوونه‌وه. خۆپـیشـاندانه‌که که‌مپـینی داکۆکیکار له بودجه پـێـکهێنابوو که له ژماره‌یه‌ک ڕۆشنبیر و خه‌ڵـکی سیاسی و ئابوریناس پـێـکهاتبوون.
هه‌رچه‌نده وه‌ها پـێشـبینی ده‌کرا که خه‌ڵـکێـکی زۆر تیایدا به‌شـداری بکات، به‌ڵام ژماره‌ی خۆپـیشـانده‌ران وه‌کو پـێویست نه‌بوو.
ئه‌حمه‌د میره که یه‌کێـکه له ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپـینه ده‌ڵێت ترس هه‌یه و هه‌روه‌ها میدیای حزبیش خه‌ڵـکی هانداوه که به‌شـداری ئه‌و خۆپـیشـاندانه نه‌که‌ن. ده‌شڵێت جگه له‌وه‌ش ڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆن به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایدا لاواز بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشینه‌ی ئه‌م خۆپـیشـاندانه له‌وه هاتووه که ئه‌ندامانی ئه‌م که‌مپـینه پـێشـتر به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیان ڕاگه‌یاندبوو که گوێـیان لێبگیرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشـتنامه‌یه‌کیان پـێشـکه‌ش کردبوو و تیایدا داواکاریـیه‌کانیان خستبووه ڕوو، به‌ڵام ده‌ڵێن گوێ به داواکاریـیه‌کانیان نه‌دراوه و بودجه په‌سه‌ندکراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیه‌ی ده‌سته ڕاست، ماوه‌كه‌ی 8:30 خوله‌كه.