Accessibility links

ڕاگرتنی پـێدانی مۆڵەتی نوێ بۆ بەکارهێنانی نێرگەلە لە شوێنە گشتیەکانی سلێمانی


دوای بڕیارێکی وەزیری تەندروستی و قایمقامیەتی سلێمانی بۆ پێنەدانی مۆڵەتی نوێ بە نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان بەشێک لە گەنجانی شاری سلێمانی بۆچونی خۆیان هەیە لەسەر ئەو بڕیارە و بە بڕیارێکی باشی دەزانن بۆ ڕێگریکردن لە کێشانی نێرگەلە.

بەڵام ئەوانەی خۆیان نێرگەلە کێشن بڕیارەکە بە دروست نابینن و پێیان وایە دەبێتە هۆی گواستنەوەی کێشە بۆ ناو ماڵەکان.

ئەو گەنجانەشی کە بەشێک لەکاتەکانیان بە دانیشتن لە کافێ و شوێنە گشتیەکان بەسەر دەبەن و نێرگەلە دەکێشن باس لە هۆکاری نێرگەلە کێشان دەکەن و پێیان وایە دەبوو سەرەتا بەدوای چارەسەر بۆ هۆکارەکە بگەڕایە حکومەت.

لەنێوان ئەو دوو بۆچونەشدا بۆچونی دیکە هەیە کە لەگەڵ بەباش زانینی بڕیارەکەدا یەک دەگرێتەوە بەڵام بێ ئومێدە لەجێ بەجێ کردنی بریارەکە.

جێی باسە بە پێی بڕیارێکی وەزیری تەندروستی بە هەماهەنگی قایمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی سنوردانان بۆ کێشانی نێرگەلە بڕیار درا مۆلێتی نوێ نەدرێت بە شوێنە گشتیەکان بۆ دانانی نێرگەلە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00

XS
SM
MD
LG