Accessibility links

دوایـین ئاماری ئاگرکەوتنەوەی بەشە ناوخۆییەکەی سلێمانی


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بوتڵ غاز لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان کوڕان لە قلیاسانی سەر بەزانکۆی سلێمانی دە کەس برینداربوون و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوەش گیانی لەدەستدا.

لەو بارەیەوە عیرفان عەلی عەزیز بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند:کۆی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشە ناوخۆیی قلیاسان بوونەتە قوربانی 11 کەس بوون.

وتیشی یەکێک لەوانە کە کارمەندی ئاگرکوژێنەوەبوە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەسەرەتادا لە بەشە ناوخۆییەکە هەوڵی داوە ئاگرەکە بکوژێنێتەوە بەڵام بتڵێک غاز تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

عیرفان عەلی عەزیز بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بەدەنگی ئەمریکای ئاماژەی بەوەکرد بەشێک لەبریندارەکان سوتاوی سوک بوون کە هەر لەشوێنی خۆیدا چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە بەشێکی تریشیان توشی تەنگە نەفەسی بوون بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە ئەوانەش لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە.

جێی باسە بەشە ناوخۆییەکە یەکێکە لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی .

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:12 0:00

XS
SM
MD
LG