Accessibility links

بۆمبێـک له‌ سلێمانی ده‌ته‌قێته‌وه‌ و هاوڵاتیـیه‌ک بریندارده‌بێت

  • له‌تیف نـێروه‌یی

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ شـاری سلێمانی هاوڵاتیـیه‌ک به‌ سه‌ختی بریندارده‌بێت و ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی نه‌بووه‌.

کاتژمێر 10 ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی ئازادی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری سلێمانی بۆمبه‌که‌ له‌ به‌رده‌م دوکانێـکی مریشـک فرۆشـتندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و خاوه‌ن دوکانه‌که‌ به‌ سه‌ختی برینداربووه‌ و زیانێـکی زۆری ماڵیش به‌ دوکانه‌که‌ی که‌وتووه‌. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان خاوه‌ن دوکانه‌که‌ پـێـیه‌کی خۆی له‌ ده‌سـتداوه‌.

گوته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ کارێـکی تێرۆرسـتی نه‌بووه‌ و گومان ده‌که‌ن کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ پـشـت ڕووداوه‌که‌وه‌ بێت. ده‌شڵێن پـێشتریش به‌ نارنجۆکێـک هه‌وڵی کوشـتنی ئه‌و هاوڵاتیـیه‌ دراوه‌ له‌ به‌رده‌می ماڵه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام نارنجۆکه‌که‌ به‌ دایکی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و برینداریکردووه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆمبه‌که‌ی لێ ته‌قیوه‌ هیچ داموده‌زگایه‌کی فه‌رمی و حزبی گرنگی لێ نیـیه‌ و هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و هه‌روه‌ها که‌سیش تاوانبار نه‌کراوه‌ و لێـکۆڵینه‌وه‌ش هێشـتا به‌رده‌وامه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:24 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG