Accessibility links

حەشدى شەعبى: ڕێگە نادەین لە ئێستادا دانیشتوانى سلێمان بەگ بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان


زیاتر لە ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەرهێنانى ناحیەى سلێمان بەگ ى سەربە قەزاى خورماتوو لەبن دەستى داعش ، بەڵام تا ئێستا چەكدارە شیعەكان رێگەیان بە دانیشتوانە سونەكەى نەداوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوو، ئاماژەى بەوەكرد لە سەردەمى رێكخراوى قاعیدەدا سونەكان لەنێو گەڕەكە شیعە نیشینەكانى خورماتوو چەندین تەقینەوەیان ئەنجامداوە ، وتى"سونەكانى سلێمان بەگ تۆمەتبار دەكرێن بەئەنجامدانى ئەو تەقینەوانە بۆیە ئێستا شیعەكان رێگەنادەن سونەكان بگەرێنەوە."

ناحیەى سلێمان بەگ كە لە ڕووى ئیداریەوە سەربە قەزاى خورماتووى پارێزگاى سەڵاحەدینە ، تەواوى دانیشتوانەكەى عەرەبى سونەن ، پێش دروستبوونى داعش و لەسەردەمى حوكمرانى نورى مالیكیدا، رێكخراوى قاعیدە چەند جارێك ناحیەكەى بەتەواوەتى كۆنترۆڵ كرد.

عەلى حوسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى سەڵاحەدین، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێشتا تیرۆر لەناوچەكەدا بوونى هەیە و ناوچەكە ئارام نیە، بۆیە گەڕانەوەى دانیشتوانى سلیمان بەگ واتاى گەرانەوەى شانەى نوستووى چەكدارە توندرەوەكان."

وتیشى"هەركات حكومەتى عێراق بریارى دا دانیشتوانى سلێمان بەگ بگەرێنەوە ئێمە وەكو حەشدى شەعبى رێگر نابین."

پێشتر ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین و كەسایەتیەكانى عەرەبى سونە چەندین جار سەردانى بەرپرسانى باڵاى عێراق و مەرجەعیەتى شیعەكانیان كردووە ، داوایانلێكردوون هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ گێڕانەوەى دانیشتوانى سلێمان بەگ بەڵام هەوڵەكانیان بێ‌ سود بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:52 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG