ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی کوردستانی ئێران له سوید ڕووبه‌ڕووی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوید ڕه‌تی داخوازی په‌نابه‌ری ئه‌وانی داوه.
له‌وتای 20ی مانگی 9، کۆمه‌ڵێک له‌و په‌نابه‌رانه له ناو خێوه‌تێک له ناوه‌ڕاستی ستۆکهۆلم پایته‌ختی سوید مانیان گرتووه له دژی ئه‌م بریاره‌ی سوید. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له لایه‌ن سوید ڕاده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه گیانیان له مه‌ترسی ده‌که‌وێت.
به پێی سیامه‌ند موعینی سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا،" ئه‌و کۆمه‌ڵه پنابه‌رانه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون که به‌داخه‌وه به هۆی جوراو جور په‌نابه‌ری ئه‌وانه ڕه‌تـکراوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی سوید بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌نابه‌رانه بنێرێنه‌وه وڵاتی ئێران."
موعینی ده‌ڵیت ڕێکخراوه مه‌دنییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رنجی ده‌ز‌گاکانی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕابکێشن تا سوید مافی په‌نابه‌ری بداته ئه‌و که‌سانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.