سیروان شوکر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه له ئه‌نجامی له یه‌ک تێنه‌گه‌یشـتن له نێوان ئه‌فسه‌رێـکی سـوپای عێراق و کارمه‌ندێـکی ئاسایش له ناو بازاڕی قه‌ره‌ته‌په کێشه‌یه‌ک دروست بوو و بووه مایه‌ی ته‌قه‌کردن. ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای ئه‌وان هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان گه‌یشـتنه شوێنی ڕووداوه‌که و بارودۆخه‌که‌یان هێور کردۆته‌وه، به‌ڵام جارێـکی دیکه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دیسـانه‌وه گرژیـیه‌که سه‌ری هه‌ڵـدایه‌وه و ته‌قه‌یه‌کی زۆر کرا و له ئه‌نجامدا 2 سه‌ربازی سوپای عێراق و کارمه‌ندێـکی ئاسایش و هاوڵاتیـیه‌ک برینداربوون. پاشـان هێزی هاوپه‌یمانان هاتنه نێوانه‌وه و بارودۆخه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.