بڕیاره ڕۆژی شەممە لە 64 هه‌مین ساڵیادی سەربەخویی سوریا خۆپـیشاندانێـک لە واشنتنی پایته‌خت دژی ڕژێمی سوریا سـازبکرێت.
سیروان قەجۆ چالاكی مافەكانی مروڤ لە ھەڤپه‌یڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سەربەخۆبوونی سوریا نه‌بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ھاوڵاتیانی ناو ئه‌و وڵاته ئازاد و سه‌ربه‌خۆبن و مافه‌کانیان پارێزراوبێت، بەڵکو پـێشێلیەكانی ڕژێمی سوریا بەرامبەر بە خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی ھەر بەردەوامە، وه ڕووداوەكانی نەورۆزی ئه‌مساڵ باشترین بەلگەن.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که.