سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا پشتیوانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراقی و داواشی له حکومه‌تی عێراق کردووه به‌رپرسێتی پاراستین گیانی وڵاتیانی عێراقی له ئه‌ستۆ بگرێت.
سیروان ئه‌حمه‌د ، نوێنه‌ری شاهری که‌رکوک له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت چونکه په‌رله‌مانتاران نوێنه‌رانی خه‌ڵکی عێراقن بۆیه له‌سه‌ریانه خه‌ڵک چیی بوێت وه‌ک په‌رله‌مانتار پشتیوانیان بن.
له به‌شێکی تری لێداوانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه جیاوازه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پشتیوانیکردنی خۆپیشانده‌ران ، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت تێنه‌گه‌یشتنێک هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردندا له عێراقدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌کان.
له‌سه‌ر بارودۆخی شاری که‌رکوکیش ، سیروان ئه‌حمه‌د له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ده‌ڵێت ڕه‌وشی ناو شاری که‌رکوک ئارامه و هیچ کێشه‌یه‌کی نییه ، و ئه‌وه‌ی که هه‌یه و وه‌ک ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه نوچه‌کانی حه‌ویجه و ڕیازن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:48 خوله‌که.