Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: شەنگال لە پاش ڕزگارکردنی لە داعش


ئەمڕۆ هەینی شاری شەنگال بە تەواوی لە دەسـتی داعش ڕزگارکرا، ئەمەش پاش زیاتر لە ساڵێـک لەوەی ئەو شارە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بە دڕندەترین شێوە پەلاماردرا.

ئێسـتا و پاش ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگال و خەڵکەکەی هاتووە، ئەرکێـکی گەورە لە بەردەم هێزە کوردیـیەکاندایە بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ شارەکە، لەوانە پاراستنی یەکڕیزی خۆیان، پـلانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، بونیادنانەوەی شارەکە، کارکردن بۆ سووککردنی ئەو فشارە دەرونیـیە کەوتووەتە سەر خەڵکی شارەکە.

پاشان چۆنیەتی پاراستنی سەرکەوتنەکانی کورد بەسەر داعش و ڕێگەگرتن لەوەی جارێـکی دیکە کارەسـاتێـکی دیکەی هاوشێوە ڕوونەداتەوە.

بۆ وتووێژکردن لەسەر ئەم بابەتە نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە میانەی بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری ئەم بەڕێزانەی کرد:
دکتۆر میرزا دنایی، پسپۆر و پزیشکی ده‌روونی و چالاکوان.
خدر دوملی، چالاکوان و رۆژنامەنووس.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌نووس ‌له‌ ڕۆژئاوای کوردستان.

هه‌روه‌ها په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ جێگای ڕووداوه‌کان به‌شداریـیان لە بەرنامەکە کرد.

XS
SM
MD
LG