نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به زمانێکی توند ڕه‌خنه له هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراق و به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناودێری ده‌کات.
شوان موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ناکرێت بگوترێت ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق گوتویه‌تی به ده‌ستێوه‌ردان دابنرێت، به‌ڵام دیاره سه‌رکرده شیعه‌کانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ ده‌که‌ن، بۆیه به‌و نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت سه‌ردانی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تورکیا وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره و ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:19 خوله‌که.