ئه‌و ڕێبه‌ره عێراقیانه‌ی له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌وه ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه.
شوان موحه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی باس له‌وه ده‌کات ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق گۆشه‌گیر کراوه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت زۆرێک له قه‌واره سیاسیه‌کانی عێراق ئه‌و بڕوایه‌یان له‌لا دروست بووه که ده‌وڵه‌تی یاسا سیاسه‌تی له په‌راوێزنان په‌یڕه‌و ده‌کات.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ شوان موحه‌مه‌د ته‌ها کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:05 خوله‌که.