سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی یه‌کی مانگی ده‌ی ساڵی 2010 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد حه‌مه جه‌زا پاش نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌ن له ته‌مه‌نی شه‌ست و یه‌ک ساڵی له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
شوان که‌ریم کابان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که دۆستێکی دێرین و زۆر نزیکی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا بوو له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ستایلی کاک حه‌مه جه‌زا به‌ڕاستی ستایلێکی تایبه‌ت بوو و بۆ خۆی مۆرکێکی تایبه‌تی له نه‌و هونه‌ری گۆرانی کوردی‌دا هه‌بوو و له شه‌سته‌کانه‌وه ئه‌و بۆ خۆی مۆرکێکی دیاری ئه‌و بواره بوو.
شوان که‌ریم کابان ده‌ڵێت یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی کاک حه‌مه جه‌زا ئه‌وه بووه که به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵک و میلله‌تدا بووه. سیفه‌تێکی تریشی ئه‌وه بوو که هونه‌ر‌مه‌ندیش و پێشمه‌رگه‌ش بوو چ له شۆڕشی ئه‌یلول و چ له شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان که له ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستاندا بوو.
شوان که‌ریم کابان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێستاکه که حه‌مه جه‌زا کۆچی دوایی کرد بێگومان ئه‌و شوێنه‌ی به به‌تاڵی ئه‌مێنێته‌وه و به دڵنیاییه‌وه هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و دۆستانی هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:34 خوله‌كه.