له کاتێکدا زۆر که‌سان به هیوا بون کێشه‌کانی شه‌ڕی تورکیا و ئێران له‌گه‌ڵ پ.ک.ک و پژاک له ڕێگای ئاشتیانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ى ته‌ێب ئه‌ردوگان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیسانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌دات و به نیازی پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران جارێکی تر په‌لاماری ناوچه‌که بده‌ن.
شه‌ریف بهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له باکوری ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له هه‌ظپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت له زۆر ڕوانگه‌وه بۆی بچیت ، قه‌ێرانی و ئاڵۆزیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که هه‌ردو ئێران و تورکیا نایانه‌وی له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه روبه‌رو بۆنه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئۆپوزسیون لاوازی پێشان بده‌ن، له لایه‌کی تره‌وه له نێو خودی تورکیادا جم و جۆڵێک هه‌یه بۆ موسوگر کردنی ماف و داخوازیه‌کانی گولی کورد به شێوه‌یه‌کی سیاسی که له چوارچێوه‌ی خودی تورکیادا ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌یه به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌و جۆره نییه و ده‌یانه‌وێ به جۆرێکیش هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته سیاسیه که له نێوخۆ به‌رده‌وامه وه توشی شکه‌ستێکی گه‌وره بونه ده‌یانه‌وێ به هه‌ندێک شه‌ڕ و کێشه‌ی نێوخۆیی به دژی لایه‌نی چه‌کدار که پارتی کرێکارانی کوردستانه هه‌ندی ئاڵۆزی ساز که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:29خوله‌که.