به‌رنوسی درێژکردنه‌وه‌ی یاسای دژه تێرۆر بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی تر له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدایه که ڕۆژی شازده‌ی حه‌وت ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ده‌چێت.( شۆڕش مه‌جید) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ درێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا کار بۆ دڵنیابوونیش ده‌کرێت له‌وه‌ی ئه‌و یاسایه کاریگه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر ئازادیه‌کانی تاکه که‌سه‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت ده‌بێت په‌رله‌مان ڕێگر بێت له‌وه‌ی یاسای دژه تێرۆر خراپ به‌کار بهێنرێت له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:33 خوله‌كه.