شۆڕش حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵیت نه‌بوونی به‌ره‌وپێشچون له هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا، هۆکارێکه بۆ په‌نابردنی سه‌رکرده عێراقیه‌کان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ و ده‌شڵێت نوێبوونی ئه‌زموونی دیموکراسی و ئه‌زموونی به یه‌کتر قایل بوون و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، هۆکارێکن بۆ دواکه‌وتن له پێکهێنانی حکومه‌تدا.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حاجی ده‌ڵێت له کۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت هه‌موو کێشه‌کان له نێوان عێراقیه‌کان و له ناو عێراقیشدا چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌شڵیت هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا بخزێنرێنه ناو هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقه‌وه، کارێکه هه‌ڵه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی عراق نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:45 خوله‌که.