شۆڕش حاجی سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت کارنامه‌ی شانده‌ی دانوستانکاری هاوبه‌ندی لیسته کوردستانیـیه‌کان( که له هه‌ر 5 کوتله سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه‌و هه‌ر کوتله‌و 3 ئه‌ندامی تێدایه) له سێ به‌ش پێکهاتووه.
به‌شی یه‌که‌م داخوازی ئه‌وله‌ویـیاتی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌شێ دووه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه چ پۆستێکمان پێ باشه هه‌م له پۆستی سیادی و هه‌م له پۆسته‌کانی تر. به‌شی سێیه‌م شێوه‌ی دابه‌شکردنی ئه‌و پۆستانه‌یه که به‌رمان ده‌که‌وێت له نێوماندا و شێوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵکی شیاو بۆ جێگای شیاو له بۆ ئه‌و پۆستانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دوای گفت و گۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کانی دیکه له به‌غدا دوا بڕیار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامی گفت و گۆیانه په‌سه‌ند بکرێت یان ڕه‌ت بکرێته‌وه هێشتومانه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:28 خوله‌كه.