شۆڕش حاجی، کاندیدی براوه‌ی لیستی گۆڕان بو په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێویسته ئێمه چه‌ند مه‌رجێک وه‌کو مه‌رجی نه‌ته‌وه‌یی دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌گه‌ڵ کام کیان و کام لایه‌نی عێراقی هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستین یان حکومه‌ت پێک ده‌هێنین، ئه‌و مه‌رجانه‌نه‌ش داخوازیـیه‌کانی گه‌لی کوردستانه.
ده‌شڵێت هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت هه‌موو هێزه براوه‌کانی کوردستان به یه‌ک گوتار بچن بۆ به‌غدا و به لایه‌نی که‌م به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ کێشه چاره‌نووس سازه‌کانی گه‌لی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.