هێڕشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل و سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره ده‌بینرێت بۆ سه‌ر ئارامی هه‌رێم و ناوچه‌که، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت هاوڵاتیان له باشوری کوردستاندا کاردانه‌وه‌یان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوه.
ڕۆژنامه نووس شلیر باپیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌لومه‌رجێکی تر له کوردستانی باشوردا هه‌یه که له سه‌ره‌تای هێرشه‌کاندا کاردانه‌وه‌یه‌کی وا نه‌بوو ، به‌ڵام به هۆی توندتربونی هێڕشه‌کان وقوربانی و ئاواره بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر وای کردوه ئێستاکه زۆرتر به ده‌نگیه‌وه بچن. ڕۆژنامه نووس شلێر باپیری ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به فیرمی کاردانه‌وه‌ی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه ئه‌وه وای کردوه خه‌ڵکه‌که ساردتر بێت و وا هه‌ست بکه‌ن ئه‌وه په‌ێوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه وڕه‌خنه‌ش ده‌گرێ که نه‌ک هه‌ر میدیاکان له ئاستی رووداوه‌کاندا نه‌بونه، به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها په‌ڕله‌مانی کوردستانیش.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:35خوله‌که