شیروان شه‌میرانی سیاسه‌تکار و ڕۆژنامه‌وان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لـلاوی ڕێـکبکه‌ون ئه‌وا له‌سه‌ر دوو بنه‌ما ڕێـکده‌که‌ون، بنه‌مای یه‌که‌م ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران بۆ شیعه بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ دوو سـاڵیش بێت ده‌بێت شیعه‌کان باڵا ده‌ست بن. دووه‌م پـێـکهاته‌کانی ناو لیستی ئه‌لعێراقیه له ناو خۆیاندا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌کرا سه‌رۆک وه‌زیران بۆ عێراقیه بێت ئه‌وا ده‌بێت کاربکرێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێـک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ سه‌رۆک کۆمار و پاشـان پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار بدرێت به عێراقیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:22 خوله‌كه.