به‌پـێی هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وا بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له هه‌ولێر کۆبـبنه‌وه و ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سـازکردنی حکومه‌تی نوێی عێراقی تاووتوێ بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه شیروان شه‌میرانی ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری سیاسی له عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ڕۆیشتنی ئه‌یاد عه‌لـلاوی و عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه که به شـێوه‌یه‌کی نهێنی لیستی عێراقـیه عادل عه‌بدولمه‌هدی کاندیدکردووه بۆ پـۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران له به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی.
پاشـان شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت ئێسـتا کورده‌کان له پـێـگه‌یه‌کدان زۆر سه‌خته. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مالیکیدا بڕۆن ئه‌وا عه‌ره‌بی سووننه له که‌رکوک و موسڵ و دیاله و جه‌له‌ولا ئاگریان تێبه‌رده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.