Accessibility links

شیروان شه‌میرانی له‌ باره‌ی داوای سه‌رۆک ئۆباما بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوری ده‌دوێت

  • Haider Karim

شیروان شه‌میرانی له‌ باره‌ی داوای سه‌رۆک ئۆباما بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوری ده‌دوێت

شیروان شه‌میرانی له‌ باره‌ی داوای سه‌رۆک ئۆباما بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوری ده‌دوێت

ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ 18ی مانگی هه‌شت سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له‌ سه‌رۆکی سوری به‌شار ئه‌سه‌د کرد ده‌ست له‌ کاربکێشێته‌وه‌.

شیروان شه‌میرانی شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌ به‌یانێکی تایبه‌تی ده‌ریبڕیبوو و پاشانیش که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌ فه‌رمی خوێندییه‌وه‌، به‌ڕاستی وه‌رچه‌رخانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوانه‌ی که‌وا ئێستا له‌ سوریا ڕووده‌ده‌ن. شیروانی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌ک نییه‌ بۆ لاچوون، به‌ڵکو پێموایه‌‌ له‌مه‌وه‌به‌دووا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا بریتییه‌ له‌ کارکردن بۆ لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د.

شیروان شه‌میرانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ که‌وا له‌مه‌وه‌به‌دووا تاکه‌ هۆکارێک یان فاکته‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی فشارێکی ڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د دروست بکات بریتییه‌ له‌ گه‌مارۆدانی ئابووری و ئه‌مه‌ش بڕبڕه‌ی پشتی ڕژێمی سوریا ده‌شکێنێت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:59 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG