شیروان شه‌میرانی ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت پرۆژه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌غدا ئاشکرایه و لایه‌نه عێراقییه‌کان هه‌موویان ده‌زانن و دڵنیان له‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی ده‌یه‌وێت له نێوان مالکی و عه‌لاوی بێت و پاشان ئه‌وانیتریش به‌شداری بکه‌ن.
شیروان شه‌میرانی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت گرفتی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی له‌وه‌دایه که قه‌ناعه‌ت کردن به عه‌لاوی به‌وازهێنان له پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ر به‌و ئاسانییه نابێت، هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌ت کردن به مالکی بۆ ئه‌وه‌ی دانواندن بکات له هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ک وه‌زیران ئه‌ویش به‌و ئاسانییه نابێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم لیستی ده‌وڵه‌تی قانونی نوری مالکی تا ئێستا قه‌ناعه‌تییان به‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌یکا نییه، چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه ڕازی نین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران که ده‌ستور دایناوه به که‌سێکی دیکه بدرێت یان پۆستێکی سیادی دیکه له عێراق دابندرێت که له ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ك وه‌زیران بێت.
شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت عه‌لاوی داوای فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقی ده‌کات، لیستی مالکی ڕازی نین به‌وه چونکه ده‌ڵێن عه‌لاوی لای ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش گوتوویه‌تی من پشت به ئه‌فسه‌ره‌کانی حکومه‌تی پێشوو ده‌به‌ستم.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که.