دوای ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حکومه‌تێکی نوێ، پێویسته نوری مالیکی هه‌تا رۆژی 25 ی مانگی 12 ناوی ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌تی نوێ پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکات بۆ په‌سه‌ند کردنیان.
به‌ڕێز مالیکی رایگه‌یاندووه که له پێش واده‌ی دیاریکراو، ناوی ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ت ده‌داته په‌رله‌مان.
به‌ڵام له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، شیروان شه‌میرانی، شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراقی ده‌ڵێت قسه‌کانی مالیکی ته‌نیا بۆ راگه‌یاندن و فشار خستنه بۆ سه‌ر ئه‌لعێراقیه.
به‌ڕێز شه‌میرانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق هێشتا ناوی پاڵێوراوانیان بۆ پۆسته وه‌زاریه‌کان نه‌گه‌یاندۆته مالیکی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز شه‌میرانی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.