تورکیا له میانه‌ی دوو جیهاندا گیری خواردوه له لایه‌که‌وه گیروده‌ی داب و نه‌رێتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و له لایه‌کی تره‌وه خۆی به فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپاوه به‌ستوه‌ته‌وه. له کاتێکدا ساڵیادی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژنان له هه‌مو شوێنێکدا راده‌گیردرێت، ئاخ‌و ژنانی تورکیا ئه‌مرۆ له چ بارێک‌دا ده‌ژێن.
شلێر شبلی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان که ماوه‌یه‌که وه‌کو په‌نابه‌رێکی کورد له تورکیا ده‌ژێت له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌و پیه‌ی من 3-4 ساڵه له نزدیکه‌وه له نێوانیاندا ده‌ژێم به تاێبه‌تی له نێو ژنانی کوردا که له‌و باره‌یه‌وه لێکولینه‌وه‌یه‌کم ئه‌نجام داوه، ژنان له تورکیا هیچ مافێک و هیچ ئازادیه‌کی نییه به تاێبه‌تی به ووردی له به‌شه کوردیه‌که‌ێدا ده‌بینرێت که شیانی هه‌یه به هۆی حکومه‌ته‌که‌وه بێت، فه‌رهه‌نگ وه یاخود ئه‌و ئایینه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌دا زاڵه. ده‌شڵێت هه‌رچه‌ند تورکیا ده‌ڵێت که وڵاتێکی سیکولاره به‌ڵام 90% موسڵمانه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:45 خوله‌که