حاکم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت، به ڕاوبۆچوونی ئه‌و هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کان و رێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کان بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقی، له راستیدا به هۆی پێداگرتنی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی لیستی ئه‌لعێراقیه و هه‌روه‌ها لیستی ده‌وڵه‌تی قانونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران له خۆیان بێت و خۆیان حکومه‌ت دابمه‌زرێنن .
واتا هۆکاری سه‌ره‌کی بریتیه له بڕوا نه‌بوون به دیموکراسی و هه‌روه‌ها مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گشتی وڵات. هاوکات سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ده‌ره‌کی ده‌ڵیت به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی قانون و لیستی ئه‌لعێراقیه پشت ئه‌ستورن به لایه‌نی ده‌ره‌کیه‌وه و ده‌ڵیت هه‌مووان ده‌زانین که ئێران لایه‌نێکی کاریگه‌ره و پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی قانون ده‌کات، هه‌وروه‌ها لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش پشت به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکا ده‌به‌ستێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی5:37 خوله‌كه.