سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان داوای کردووه له ناو خۆیاندا لیژنه‌یه‌ک پـێـکبهێنن بۆ ده‌سنیشانکردنی ئه‌و پۆستانه‌ی که بۆ گه‌لی کوردستان پـێویستن.
دکتۆر له‌تیف شێخ موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو گۆڕان تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه، وه ئه‌وه مه‌به‌ستیان خۆیانه واته یه‌کێتی، پارتی ، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو. ده‌شڵێت تا به‌پیر داخوازیه‌کانمانه‌وه نه‌یه‌ن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ئیتلافه کوردستانیه‌که.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:46 خوله‌كه.