پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌فته‌ی ڕابردوو که تێـیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی کۆمار هه‌ڵبژێردران و به دوایدا سه‌رۆکی عێراقیش داوای له نوری ئه‌لمالیکی کرد که حکومه‌تێـک پـێـکبهێنێت، ئایا ده‌کرێت بگوترێت کۆتایی به کێشه سـیاسیـیه‌که‌ی عێراق هاتووه، یان ئێسـتا کێشه‌که سه‌ختـتر بووه به تایبه‌تی که کاتی دیاریکردنی کاندیدی لایه‌نه‌کانه بۆ پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان؟
حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ر به لیسـتی گۆڕان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کێشه‌که کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌رپه‌سـتێـکی گه‌وره و قورس که‌وا بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ بوو لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی عێراق گیرۆده‌ی بووبوون لابرا. ده‌شڵێت به‌ڵام بێ گومان ئێسـتا قۆناغی دووه‌مه که ئه‌ویش ڕازیکردنی لایه‌نه‌کانه به تایبه‌تیش که ڕاگه‌یه‌ندراوه که‌وا حکومه‌تی هاوبه‌شـی نیشـتیمانی ده‌بێت، واته ده‌بێت هه‌موو پـێـکهاته‌کان به گوێره‌ی قه‌واره و ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتیان هێناوه له حکومه‌تدا به‌شداربن.
پاش حاکم شیخ له‌تیف ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر پـرۆسه‌که هه‌یه، پاشـگه‌زبوونه‌وه‌ی عێراقیـیه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی داوایکردووه پـێـکنه‌هێنرێت. ده‌شڵێت ده‌سـتوری عێراقی ڕێـگه نادات ئه‌نجومه‌نێـکی به‌و شـێوه‌یه دروسـتبکرێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و هه‌روه‌ها لایه‌نی شیعه‌ش قایل نابێت ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌نجومه‌نه بدات و له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌م بکاته‌وه.
سه‌باره‌ت به لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی که گوتوویه‌تی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه کاره‌کانی خۆی به باشی ئه‌نجام داوه و بۆیه داوا ده‌کات جارێـکی دیکه ئه‌و پـۆسـته‌ی بدرێته‌وه، حاکم له‌تیف ده‌ڵێت ئه‌وه ڕای ئه‌و به‌ڕێزه‌یه چونکه ئێمه کاتێـک که به‌رنامه‌ی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کانمان داڕشت هه‌موومان کۆک بووین، به لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردسـتانیشه‌وه و به خودی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه سوودێـکی ئه‌وتۆی به کوردسـتان نه‌گه‌یاندووه و پێـویسته ئێمه بیر له شتێـکی دیکه بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆه‌یه بڕیار درا کورد داوای وه‌زاره‌تی دارایی بکات. ده‌شڵێت ئه‌مه هه‌ر وابوو تاکو لیسـتی گۆڕان له فراکسیۆنی کوردسـتانیـیه‌کاندا چووه ده‌ره‌وه. ده‌ڵێت نازانم دوای ئه‌وه یان گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی لیستی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کاندا هاتووه و جارێـکی دیکه داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و من ئاگام لێ نیـیه، یان ئه‌وه‌تا به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئاگای له‌وه نیـیه که له به‌رنامه‌ی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کاندا جێگیرکراوه که پـێویسـته وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی وه‌ربگیرێت نه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:25 خوله‌كه.