کێشه و گرفته سیاسییه‌کانی عێراق هه‌ر به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، وه هه‌تا دێت و نائارامی سیاسی له‌و وڵاته‌دا درێژه ده‌کێشێت و ئاسۆی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیش ته‌م و مژاویه.
له‌لایه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی کێشه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر نه‌وت و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان سه‌روه‌ت و سامانی نه‌وت به فیڕۆ ده‌به‌ن، وه له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌لمالیکی به زیادڕه‌ویکردن و پێشێلکردنی ده‌ستور تومه‌تبار ده‌کان.
ئایا سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان چین؟ و له کوێوه سه‌ریان هه‌ڵداوه؟ و ئایا شیانی چاره‌سه‌ر کردنیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر نا بارودۆخی عێراق چی لێ به‌سه‌ر دێت؟
ئه‌مانه و چه‌ند بابه‌تێکی دی ته‌وه‌ری ئه‌م هاڤپه‌یڤینه‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان حاکم شێخ له‌تیف مسته‌فا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:59 خوله‌كه.