Accessibility links

شێرزاد حەسەن : فەشەلی 70 ساڵی ناسیۆنالزم و درۆی سەدساڵی ناشونالیزم بۆ ئەو جیهادیانە ئاهەنگەو تۆڵە لە هەموو دنیا ئەکەنەوە


بەشی دووەم

قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هەر لە جەنگی تیرۆرەوە تا قەیرانی جیهادییەکان و کۆنەپەرستی و گەندەڵی و نادادپەروەری و گرفتی گەورەی نامۆڕاڵی سیاسی و ئابوری و ژیاریی پێکڕا چاودێران و لێکۆڵەرەوانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو راڤەکاریی جیاوازەوە.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ نوسەر و چیرۆکنوس شێرزاد حەسەندا سازکردووە....شێرزاد حەسەن لەبەشی دووەمی وتووێژێکەیدا باس لە نەهامەتییەکانی خەڵک و تیرۆر و کارەساتە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

لەبەشێکی وتووێژەکەدا شێرزاد حەسەن دەڵێت "لەوەتەی یەکەمین بیرە نەوتمان دۆزیوەتەوە تا ئێستا دەچێتە گیرفانی کێوە، کۆمەڵێک سیاسەتباز،.....تاد"

هاوکات سەبارەت بە گەندەڵی و نادادپەروەری دەڵێت "ئایا گەندەڵی هەیە لە ئەوروپا؛ بەڵێ هەیە، بەڵام چونکە دامەزراوەییە بتگرن ئیتر ئاسان تێناپەڕیت، لێرە لەو ساڵانەدا ملیارەها دزراوە، کەس نازانێت کێ دزیوێتی، هەموشمان دەزانین کێ دزیوێتی، بەس کەس ناتوانێت، چونکە هەمومان دزین کەواتە هەمومان رەحەتین و دانیشتوین بەرامبەر بە یەکتری و خەندە دەمانگرێت"

سەبارەت بە بۆشاییە سیاسیی و فیکرییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵتۆقینی جیهادی و داعشییەکان شێرزاد حەسەن دەڵێت "فەشەلی 70 ساڵی سۆشیالیزم و درۆی سەدساڵی ناشونالیزم لەم ناوچەیە یەک بۆشایی دروستکردووە، ئەسڵەن ئەم دۆخە بۆئەو جیهادیانە ئاهەنگە و تۆڵە لەهەموو دنیا ئەکەنەوە".

فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

XS
SM
MD
LG