لیژنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستانی قایمقامی سلێمانی زانا حه‌مه ساڵح راپۆرتی به‌رایی ئاماده ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌که سه‌ردانی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندار کۆبونه‌وه.
به‌رێز زانا حه‌مه ساڵح ڕۆژی شه‌ممه له ژوورێکی ئاسایشی گشتی سلێمانیدا وه‌ک ده‌گوترێت خۆی خنکاندووه.
په‌رله‌مانتار شێرزاد حافز، ئه‌ندامی لیژنه‌که، ده‌ڵێت چۆنیه‌تی گیان له ده‌ستدانی قایمقامی سلێمانی "هه‌ندێک گوماناویه و ناڵیم موسته‌حیله که [قایمقام] بتوانێت خۆی هه‌ڵبواسێت، به‌ڵام ئاسان نیـیه یه‌کێک به‌و شێوه‌یه خۆی هه‌ڵبواسێت."
به‌ڕێز شێرزاد حافز هه‌روه‌ها گوتی ئێمه داوای پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکوڵینه‌وه له په‌رله‌مان ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوون مافی لێپرسه‌نه‌وه‌ی نیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌اووی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:45 خوله‌که.