ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا له 28/7 له دادگای ئێران داوای کردووه بۆ دابینکردنی تیماری پزشکی بۆ محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند که له بارێکی ته‌ندروستی ناله‌باردایه. شێرکۆ جیهانی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپهیڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ده‌ڵێت چونکه له ڕابردوودا بینیومانه به تایبه‌تی له کێشه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هاورێـیه‌کانی که زۆر لێدوان درا و ناوه‌نده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به‌وه ڕاوه‌ستان و ڕێپێوانیش کرا، که هه‌ڵبه‌ته من ناتوانم بڵێم ئه‌مانه کارێگه‌ر نین به‌ڵام ڕژێمی ئێران ته‌نها ویست و داخوازیه‌کانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:45 خوله‌كه.