شه‌ریف بێهروز ده‌ڵیت سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بۆ تورکیا بۆ به‌شداری کردن له ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری هه‌رێمیدا، من پێم وایه دووباره ئێران هه‌وڵ و کۆششی خۆی ده‌دات که به‌لایه‌نی که‌م نیشانی بدات که هه‌ندێک هاوپه‌یمانی هه‌یه به جۆرێک که ئه‌و بڕیارانه‌ی که په‌سه‌ند کراون هه‌موو وڵاتانێک کاری پێ ناکه‌ن. به‌ڵام شه‌ریف بێهروز نماینده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکای باکووری له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتیشی من پێم وانییه نه ئێران له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاکه‌ی بۆ پێش گرتن به گه‌مارۆکان سه‌ر که‌وتووبێت نه وڵاتانی تریش ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه له ئاستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا چه‌سپاوه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ئێران له‌وباره‌یه‌وه به ئاکام ناگات.
ده‌شڵێت هیچ گومان له‌وه‌دانیه که ناره‌زایه‌تی له ئێران له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری زیاتر ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه که قه‌یرانی ئابووری و تێکه‌ڵاو به قه‌یرانی سیاسی له نێو خۆی ئێران که له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا به تایبه‌تی زۆر به‌رچاو بووه له‌وانه‌یه بتوانێت ببته هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌کاندانی ئه‌م ڕژێمه و بینینی ناره‌زایه‌تی خۆنیشاندانی زیاتر.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:07 خوله‌که.