12 ی ئه‌م مانگه ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانه و هه‌ردوو ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به فه‌رمی داوایان کردووه ڕێگایان پێ بدرێت بۆ سـازکردنی خۆنیشاندان .
شه‌ریف بێهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا ده‌ڵێت داوای ڕیفۆرمخوازانی ناو بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز هه‌میشه خه‌ڵک پێشوازی لێ ناکه‌ن و له ڕابردووش داوایان کردووه که خۆیان له توندوتیژی یان له‌دانی هه‌ندێک دروشم بپارێزن. به‌ڵام خه‌ڵک به پـێچه‌وانه‌وه هه‌ر دروشمیان داوه، که‌وابوو نه له‌وانه‌یه ڕژێم وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ داوای ئه‌وان بداته‌وه و نه خه‌ڵکیش به قسه‌ی ئه‌وان به ئاسانی به‌شداری خۆنیشاندان ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.