له ژێر دروشمی ته‌نها خوێنی خه‌ڵـک خه‌تی سووره، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری له سه‌نته‌ری شـاری سـتۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید ڕێـکخرا.
له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌دا وێڕای پـشـتگیریکردن له خۆپـیشـانده‌رانی کوردسـتان، ڕه‌وه‌ندی کوردی ڕووداوه‌کانی شـاری سلێمانی که بوونه هۆی کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان مه‌حکوم کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌دا چه‌ندین وتار پـێشـکه‌ش کران که گوزارشت له پـشتگیریکردنی خۆپـیشـانده‌رانی کوردسـتان ده‌کرا و داوای دادگایی‌کردنی تاو‌انبارانیان ده‌کرد، له نێو ئه‌و گوتانه گوتیه‌یه‌ک له لایه‌ن په‌رله‌مانتارێـکی سویدی که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه پـێشـکه‌ش کرا. له گوته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌و ڕووداوانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی کرد و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردنی ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی لقی چوار له شـاری سلێمانی کرد و گوتی ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردسـتان ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران نه‌کردووه، به‌ڵـکو ده‌گوترێت یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان هێرشی کردۆته سه‌ر که‌ناڵی نالیا که ته‌له‌فیزیۆنێـکی سه‌ربه‌خۆیه له شـاری سلێـمانی. په‌رله‌مانتاره‌که ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی به کارێـکی نامرۆیی له‌قه‌ڵه‌م دا و به دژ بنه‌مای دیموکراتی وه‌سفکرد و گوتیشی ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره نامرۆیـیانه‌یان کردووه ده‌بێت بدرێنه دادگا.
هه‌ر بۆ پـشـتگیرکردن له خۆپـیشـانده‌رانی کوردسـتان، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئیمزای 15 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرا، که تیایدا په‌رله‌مانتاره‌کان نیگه‌رانی خۆیان نیشـان داوه بۆ ڕووداوه‌که‌ی شـاری سلێمانی و کوشتن و بریندارکردنی خۆپـیشـانده‌رانیان مه‌حکوم کرد و داوا ده‌که‌ن که تاوانباران بدرێنه دادگا و له به‌شێـکی تری داواکاریـیه‌کانیان داوا ده‌که‌ن پارتی دیموکراتی کوردسـتان و حکومه‌تی هه‌رێم زامنی سه‌لامه‌تی خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن. له کۆتایی نامه‌که‌شـدا ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که خه‌ڵـک مافی خۆیانه خۆپـیشـاندان بکه‌ن و ڕای خۆیان له پـێناو مافه گشتیـیه‌کان ده‌ربـبڕن، بۆیه ده‌بێت ڕێزیان له لایه‌ن پارته‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان لێ بگیرێت.