Accessibility links

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی سویدا ڕاستڕه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن

  • Shapol Mergasoori

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی سویدا ڕاستڕه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی سویدا ڕاستڕه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 19 ی ئه‌م مانگه‌ برۆسه‌ی هه‌ڵبژارن بۆ په‌رله‌مان و شـاره‌وانی و هه‌رێمه‌کان له‌ وڵاتی سـوید به‌ڕێوه‌چوو، که‌ تیایدا زیاتر له‌ 35 پارتی سیاسی پـێشـبڕکێـیان کرد بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان که‌ ژماره‌یان 349 کورسـیـیه‌.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ 85% ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ به‌شـداریان کرد و جارێـکی تریش هاوپه‌یمانی ڕاستڕه‌وه‌کانیان هه‌ڵبژارد، که‌ له‌ پارتی پارێزگاران و پارتی سه‌نته‌ر و پارتی گه‌ل و پارتی مه‌سیحی پـێـکدێت که‌ 173 کورسیان به‌ده‌سـتهێنا.

هاوپه‌یمانی سوور و سه‌وزیش 44% ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌سـتهێنا که‌ ده‌کاته‌ 156 کورسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێـگای باسکردنه‌ پارتی دژه‌ بێـگانه‌ نزیکه‌ی 6% ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی سیاسی سویدا که‌ پارتێـک به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت بێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ و 20 کورسی به‌ده‌سـتبهێنێت که‌ ئه‌مه‌ش به‌ سوودمه‌ندترین پارت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌قه‌ڵه‌م درا.

که‌چی پارتی سۆسیال دیموکرات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شـکستی به‌ده‌سـتهێنا و له‌ 130 کورسی بوو 113 کورسی، له‌ به‌رامبه‌ریشـدا پارتی ژینگه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا له‌ 19 کورسی بوو به‌ 25 کورسی و پارتی پارێزگارانیش له‌ 97 کورسی بوو 107 کورسی.

شـایانی باسه‌ سه‌باره‌ت به‌و کاندیدانه‌ی په‌رله‌مان که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز کوردن و ژماره‌یان 26 کاندیده‌، ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کان وا نیشـان ده‌ده‌ن که‌ ته‌نها دوو تا چواریان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن.

ئه‌نجامی کۆتایـیش ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌ دیارده‌که‌وێت.

XS
SM
MD
LG