کورده‌کانی سوریا نیگه‌رانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی نوێی سوریا که پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی وریا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له تورکیا دامه‌زرا.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا ده‌ڵیت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی تورکیادا هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌شدار نه‌بوون و بێ له‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی کوردی سوریا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆ پێکهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئاماده نه‌بووه.
به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌شڵێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی تورکیادا به‌شدار بوون به شێوه‌یه‌کی گونجاو بانگهێشتی لایه‌نه‌کانی کوردی سوریایان نه‌کردبوو وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش یانی بوونی ئه‌جه‌ندایه‌ک به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی له سوریادا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریادا کردووه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.