هاوکاتی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان له سوریادا شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکان و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکادا کۆبوونه‌وه‌یان کردووه.
کاربه‌ده‌ستان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌خوازن لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا یه‌کڕیزیه‌کی زیاتریان له نێواندا بێت به‌رامبه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌کاندا شاندی کوردی گفت وگۆیان له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی سوریا کردووه و به تایبه‌تیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا چۆن ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا بۆ گواستنه‌وه‌ی سوریا ڕووه‌و دیموکراسی.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ندا ، ئایا واشنتۆن ده‌توانێت چی بکات بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی که‌لێنی ئه‌و جیاوازیانه؟
باشترین پلانی ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی سوریا چییه بۆ پاراستنی مافه‌کانی کورد له سوریای ئاینده‌دا؟
به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریشی له شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:19 خوله‌که.