کوفی ئه‌نان، سکرتێری گشتی پێشوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک نێردراوی یوئێن و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا کۆبووه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا ده‌ڵێت پێی وانییه ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی سیاسیانه هه‌بێت و ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ش وه‌ک به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت ڕژێمی سوریا هیچ ده‌رفه‌تێکی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه چونکه گه‌لی سوریا ده‌مێکه قسه‌ی خۆی کردووه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌شڵێت پڕچه‌ک کردنی ئۆپزسیۆنی سوریا زیان له سوریا ده‌دات و ئاڵۆزیه‌کان به‌رینتر ده‌کات و بێ له‌وانه‌ش ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی پێ درێژ ده‌بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که.