به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له میانه‌ی یه‌که‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یدا نکوڵی له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی حه‌وله ده‌کات و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاش به پیلانگێڕانی بیانی ناودێر ده‌کات.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی له پێکهاته‌کانی تری گه‌لی سوریای نه‌کرد و به تایبه‌تیش کورد، وه ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که که هیچ گۆڕانێک له بیرکردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌یدا نه‌هاتۆته ئاراوه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ڕژێمه‌که‌شی هه‌رگیز به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات له سوریا جێناهێڵن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.