له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زیاتر بوونی ئاڵۆزی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی ناوخۆی سوریا ، به‌ڵام که‌م نین ئه‌وانه‌ی باسیش له ناکۆکیه‌کانی ناو ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن.
شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا نکوڵی ناکات له‌وه‌ی ناکۆکی هه‌ن، به‌ڵام به دیارده‌یه‌کی دروست و ئاسایی ناودێری ده‌کات و ده‌شڵێت ناکۆکیه‌کان زیاتر له نێوان ئۆپزسیۆنی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌شڵێت کورده‌کانی سوریا له پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری قامیشلو بڕیاردرا وه‌ک به‌ره‌یه‌کی کوردی بمێنێته‌وه و بۆ داواکانی کورد ده‌که‌وێته دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی عه‌ره‌بی سوریادا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:16 خوله‌که.