سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕووداودا گوتوویه‌تی "له سوریادا شتێک نییه به ناوی کوردستانی سوریا و ئۆتۆنۆمیش بۆ گه‌لی کورد نییه" و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی فێدراڵیشی به خه‌یاڵ ناودێر کردووه.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌ر به هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له کورد ده‌ڕوانێت له ناو سوریادا و ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دکتۆر بورهان غه‌لیون دژایه‌تی کردنی ڕاستیه مێژوویه‌کانیشه.
به‌ڕێز گه‌دۆ ، جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که کورد له سوریادا وابه‌سته‌ی دروشمه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردن له دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ کورده‌کان له کوردستانی سوریادا و وه‌ک ده‌شڵێت کورده‌کان له‌به‌ردانه‌واندن له‌سه‌ر ئه‌و مافه ناکه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.