دووه‌م کۆنفرانسی "دۆستانی سوریا" له ئه‌سته‌نبوڵ کرا به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا به‌شدارییان نه‌کرد.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیئمانی کوردی سوریا ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌شدارینه‌کردنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) له‌سه‌ر دۆزی کورد له وڵاته‌که‌دا و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا داننانێت به مافه‌کانی کورددا و هه‌روه‌هاش پێشتر داوا کراوه که پێویسته به فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد بانگهێشتی دووه‌م کۆنفرانسی دۆستانی سوریا بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان نه‌کرد.
به‌ڕێز گه‌دۆ له‌و بڕوایه‌دایه کۆنگره‌که‌ی دۆستانی سوریا له تونس جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا چونکه له‌وه‌ی تونس‌دا وڵاتی تونس هیچ ئه‌جه‌ندایه‌کی نه‌بووه و جیاوازیشی نه‌ده‌کرد له ناو پێکهاته‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریادا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:42 خوله‌که.