یونامی به نیازی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین نوسینگه‌ی دایه له شاری که‌رکوک، گوایه بۆ چاره‌سه‌رکرنی کێشه هه‌ڵپسراوه‌کانی شاره‌که‌یه، ئاخۆ گه‌وره‌یی وه یاخود بچوکی ئه‌و نوسینگه‌یه تا چه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شێخ سدیق له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زۆر له‌و کێشانه په‌یوه‌ندی به یونامیـیه‌وه نییه وه ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان وحکومه‌تی عێراقی و یونامی ته‌نها ئه‌توانێت یارمه‌تی بدات له ڕێ پێشاندان و وشیاریکردنه‌وه له باره‌ی کێشه‌و داخوازیه جۆراوجۆره‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.