شێخ فاتح داراغایی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت پیکهێنانی حکومه‌تی عێراقی بۆته ئه‌و گرێکوێره‌یه‌ی که کردنه‌وه‌ی کاریکی ئاسان نییه ، و سێ پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ش ناگه‌نه ئه‌نجام ، چونکه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی که هه‌ن له‌رزۆکن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز داراغایی ده‌شڵێت کاریگه‌ری ده‌ره‌کی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌سه‌ر پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی عێراق هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌شه وایکردووه نه‌توانرێت له ناوه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی وڵاته‌که بدرێت، وه ده‌شڵێت هه‌ندێ جار سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وه‌ک کاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر سه‌ردانی که‌سێکی تری سیاسی بۆ وڵاتێک ، به‌و مانایه‌ی که سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌چێت بۆ وڵاتێک، ئه‌وی تریشیان ده‌چێت و له‌به‌ردانه‌واندنی زیاتر ده‌کات تا قورسایی ته‌رازووه‌که به‌لای خۆیدا بێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:09 خوله‌که.