قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی داوای پێشنیازێکی تر له کورده‌کان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه که وه‌ک ده‌گوترێت بوونه‌ته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که.
شێخ فاتح داراغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت هیچ پێویست به پڕۆژه و پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی تر ناکات ، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌کی له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدایه که پێشتر کردبووی و هه‌موو لایه‌کیش ڕێکه‌وتبوون له‌سه‌ری.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز داراغایی ده‌شڵێت وه‌ک ڕۆڵی کورد له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق، وابه‌سته‌ی ئه‌و خاڵانه‌ین که پێشتر لایه‌نی کوردی مۆری کردوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:33 خوله‌که.