هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن و نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو گوتویه‌تی به‌ر له واده‌ی یاسایی ( 30 ڕۆژ ) ده‌توانێت ناوی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
شێخ فاتح داراغایی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌کی باڵا پێکهێنراوه بۆ گفت و گۆکان له‌سه‌ر پۆسته وه‌زاریه‌کان.
به‌ڕێز داراغایی له لێدوانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات که پێویسته پۆسته‌کانی تایبه‌ت به لایه‌نی کوردی یه‌کلایی ببنه‌وه ئه‌وجا باس له دابه‌شکردنی ئه‌و پۆستانه ده‌کرێت له ناو فراکسیۆنه کوردستانیه‌کاندا، وه وه‌ک ده‌شڵێت هێشتا زووه بۆ ئه‌و باسکردنه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لیستی گۆڕان پۆستی وه‌زاره‌تیان ده‌بێت یان نا، شێخ فاتح داراغایی ده‌ڵێت به‌ڵێ وه‌زاره‌تیان به‌رده‌که‌وێت به‌ڵام له داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت کام وه‌زاره‌ته ده‌بێت .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:41 خوله‌که.