Accessibility links

شیروان: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که‌وا له‌ ماڵی مام جه‌لال کرا که‌متر بوو له‌وه‌ی که‌ چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرا.

  • Haider Karim

شیروان: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که‌وا له‌ ماڵی مام جه‌لال کرا که‌متر بوو له‌وه‌ی که‌ چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرا.

شیروان: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که‌وا له‌ ماڵی مام جه‌لال کرا که‌متر بوو له‌وه‌ی که‌ چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق له‌ سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی له ‌به‌غدا کۆبوونه‌وه‌ بۆ باسکردنی مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌وڵێر.

شیروان شه‌مێرانی شاره‌زای سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و باس و دۆسه‌ ناوخۆییانه‌ی که‌وا بوون به‌ گرفت و خنکاندنی بارودۆخی سیاسی عێراقی تاوتوێ و چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام هیچ باسێکیان لێوه‌ نه‌کرا، به‌ تایبه‌تی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی که‌وا په‌یوه‌ندی به‌ لیستی عێراقییه‌و نوری ئه‌لمالکی و ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ هه‌یه، هه‌موو کاته‌که‌ تایبه‌ت کرابوو بۆ باس و لێکدانه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کان یان ڕا‌هێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ چوونی شاندێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ به‌غدا شیروان شه‌مێرانی گوتی ئه‌و وه‌فده‌ی که‌وا ئێستا له‌ به‌غدایه‌ من نازانم تا چه‌ند یان تا چ ڕاده‌یه‌ک توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌وا هه‌ڵوێستی ڕوونی کوردیان به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان بگه‌یه‌‌نن . به‌ بۆچوونی من دانیشتینیان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عییه‌ پێ ناچێت ئه‌نجام بدرێت. پاشان دانیشتنیان له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامی یان لایه‌نی لیستی عێراقییه‌ یا ئه‌نجومه‌نی باڵا ئه‌مانه‌ هه‌موویان زیاتر په‌یوه‌ندییه‌کی دیپلۆماسی و سه‌ردانێکی گشتییه‌و هیچی تر نییه‌، چوونکه‌ گرفتی کوردی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌ نوری ئه‌لمالکی و حیزبی ده‌عوه‌و ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ هه‌یه،‌ کورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا یان لیستی عێراقییه‌ ئێستا گرفتی نییه‌. ئه‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی که‌وا کراون‌ له‌ نێوان کوردو نوری ئه‌لمالکی و ده‌وڵه‌تی یاسا بووه‌ نه‌ک له‌ نێوان کورد و عێراقییه‌و حیزبی ئیسلامی، بۆیه‌ من پێم وا نییه‌ له‌ دانیشتنی ئێستای وه‌فدی کوردی بگاته‌ ڕێککه‌وتن و بۆ ڕێککه‌وتنیش نه‌هاتووه‌، به‌ڵکو بۆ هه‌ندێ قسه‌ هاتووه‌و بچێته‌وه‌ بۆ کوردستان.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:54 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG