Accessibility links

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ریف بهرۆز

  • Jani Diylan

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ریف بهرۆز

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ریف بهرۆز

ئه‌مڕۆ هه‌ر گه‌لی کورد نییه‌ که‌ بۆ مافه‌ ڕه‌واکانی تێ ده‌کۆشێت به‌ڵکۆ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌و جۆره‌ بزوتنه‌وانه‌ له‌ ئارادایه‌. هه‌ندێکیان له‌ ڕێگای ئاشتیانه‌ و دیپلوماسی و کاری په‌رله‌مانیه‌وه‌ بۆ مافه‌کانیان تێ ده‌کۆشن و هه‌ندێکی تر له‌ ڕێگای شه‌ڕی چه‌کداریه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ بزوتنه‌وانه‌ که‌ تا دوێنێ وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لان ده‌بینران ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان مۆرکی تیرورسمیان به‌سه‌ر دراوه‌.

شه‌ریف بهرۆز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردزستانی ئێران له‌ ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له‌ سه‌ردانێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا به‌ هه‌لمانزانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ساز بده‌ێن.

کاک شه‌ریف ده‌ڵێت هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ خوازیاری دابینکرنی مافه‌ سه‌ره‌تایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌تی، مافی خۆیه‌تی بۆ گه‌یاندن و چه‌سپاندنی ئه‌و ماف و داخوازیانه‌ خه‌بات و تێکۆشان بکات.

خه‌بات و تێکۆشان له‌ درێژایی مێژو بینیومانه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیاری مافی خۆیانن له‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان به‌ که‌مترین نرخ و به‌ ئاسانترین شێوه‌ ئه‌و مافانه‌ به‌ ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌ وا مافه‌کانیان له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌کانیانه‌وه‌ لێ زه‌وت کراوه‌ و هه‌ر وه‌ها پێشی لێگیراو، هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بون‌ ڕێگا له‌ چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ بگرن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ی که‌م و پێش ڕێگای دیالۆگ و قسه‌کردن هه‌یه‌، هه‌لی داوکردنی ئه‌و مافانه‌ و هێنانه‌ گۆڕی باسکردنیان هه‌یه که‌متر ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی بونه‌ و له‌ به‌رامبه‌رێشدا ئه‌و که‌سانه‌ی داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن دوور که‌وتونه‌ته‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆ به‌ ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان.‌

بۆ بینینی ده‌قی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌ کلیکی ئێره‌ بکه‌ و بۆ گوێگرتن له‌ ده‌قی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌

كلیـكـی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ بکه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG