هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامی به‌ردوامه له هێڕشه‌کانیدا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) به تاێبه‌تی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ندیل دا و به پێ راگه‌یاندنه‌کانی جمهوری ئیسلامی گوایه به مه‌به‌ستی پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌دایه له‌و لایه‌نانه‌ی نا ئارامی له ناوچه‌که‌دا دروست ده‌که‌ن و شه‌ڕێکی سه‌خت له ناوچه سنوریه‌کاندا له ئارادایه. شه‌ماڵ به‌شیری چاو‌دێر و شاره‌زای کاروباری ئێران و ناوچه‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی هه‌رێمی، کۆمه‌ڵێک له هێزه‌کانی ئیتلاعات و هێزه‌کانی به‌سیج له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌شدارن به‌ڵام ئه‌وه‌ی شڕه‌که به‌ڕێوه ده‌بات هێزه‌کانی سوپای پاسدارانن و له زۆر له ناوچه‌کانی تری ئێرانه‌وه هێز ڕه‌وانه‌ی کوردستان کراوون. به‌شیری ده‌شڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی له‌و شه‌ڕه له ناوبردنی هێزه‌کانی پژاک دا نییه به‌ڵکۆ ناخێ کێشه‌ی کورده و سازکردنی ناکۆکی له نێوان لایه‌نی کوردی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه و پێش گرتن له پرۆسه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی که له هه‌رێمه‌که‌دا له ئارادایه. وه له باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردیه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵی به داخه‌وه تا ئێستا بێ ده‌نگی له ئارادا هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:56 خوله‌که